بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی دهۆك، ئەوەی ڕاگەیاند كە سەرەڕای ئەوەی داوای پلازمای خوێنیان لەو كەسانە كردووە كە لە كۆرۆنا چاك بوونەتەوە و ژمارەشیان چوار هەزار كەسە، بەڵام تا ئێستا تەنیا نهوهد كەس پلازمای خوێنیان بەخشیووە.
ئەمڕۆ دووشەممە عادل عهبدولسهلام، بەڕێوەبەری بانكی خوێن لە دهۆك، ڕایگەیاند لە سەرەتای پێویستیبوونمان بە پلازمای خوێن، تا ئێستا ژمارەیەكی كەمی خەڵك پلازمایان بەخشیوە، بۆیە سێ جار داوامان كردووە لە هەولێرەوە پلازمای خوێنمان بۆ بێت و بۆ ئەو مەبەستە سهد بوتڵمان بە دەست گەیشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا بەرەبەرە ژمارەی ئەوانەی بۆ بەخشینی پلازمای خوێن سەردانمان دەكەن، زیاتر بوونە.
لە بەشێكی لێدوانەكەیدا، ئەوەی ڕاگەیاند: لە نزیكەی چوار هەزار كەس، كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە و چاك بوونەتەوە، تەنیا نهوهد كەس بۆ بەخشینی پلازمای خوێن سەردانی كردوون.
بەڕێوەبەری بانكی خوێنی دهۆك، جارێكی دیكە داوای لەو هاووڵاتیانه كرد كە كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، سەردانی بانكەكەیان بكەن و پلازمای خوێن ببەخشن، دڵنیاشیان دەكاتەوە بە بەخشینی پلازما، هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانیان دروست نابێت و كارێكی مرۆڤانە و نیشتمانییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.