بهپێ راگهیهندراوێكی دەرەوەی ئەمریکا هاتووه، جەیمس جێفری له ههولێر لهگهڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، كۆدهبێتهوه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا لەبارەی سەردانەکەی جێفری نووسیویەتی، جەیمس جێفری و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق باس لە هاوئاهەنگییە بەردەوامەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجاریی داعش لە عێراق و سووریا و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکان دەکەن.
جەیمس جێفری، بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لە پاڵپشتییە بەردەوامەکان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەوانەش پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش دەکاتەوە و پابەندبوونی ئەمریکا بۆ عێراقێکی بەهێز، خاوەن سەروەری و خۆشگوزەران دووپاتدەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.