Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:31

3 گولـله‌ هاوه‌ن له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا که‌وتنه‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3 گولـله‌ هاوه‌ن له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق رایگه‌یاند : به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سێ گولـله‌ هاوه‌ن له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: سێ گولـله‌ هاوه‌ن له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌و هیچ زه‌ره‌رو زیانێك تۆمار نه‌كراون.

هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ شوێنی هه‌ڵدانی گولـله‌ هاوه‌نه‌كان ده‌ست نیشان كراون كه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌راده‌ له‌نزیك ئاماده‌یی عه‌رفان بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.