لە هەولێر کۆبونەوەى نێچیرڤان بارزانى و جەیمس جێفری دەستى پێ کرد.
دواى ئەوەى شەوی ڕابردوو وەزارەتى دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکیدا سەردانى جەیمس جێفری ، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش و نوێنەری تایبەتى ئەمریکا بۆ کارووبارى سوریا ڕاگەیاندبوو، ئێوارەى دوێنى جەیمس جێفری ، گەیشتە هەرێمى کوردستان و ئەمڕۆش لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبۆوە.
جێفری لە کۆبونەوەکەى ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان تەئکیدیان لە هەماهەنگى بەردەوامی نێوانیان کردۆتهوهو هاوکات بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانیيەتى و پابەند بوونى ئەمریکا- شی بۆ عێراقێکی خاوەن سەروەری و خۆشگوزەرانى دووپات کردەوە .
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.