Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:56

به‌ره‌ڤان حه‌مدی ده‌نگۆی خه‌رج نه‌کردنی کرێی خوێندنی که‌س و کاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرەرایی قەیرانی دارایی خزمەتگوزاری خویندن بەردەوام دەبێت
به‌ره‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كارو باری ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتى كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یٔه‌مساڵى خوێندنی 2020-2021 وه‌كو ساڵانی پێشووتر وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵده‌ستێت به‌ خه‌رجكردنی كرێی خوێندن بۆسه‌رجه‌م منداڵانی شه‌هید و (خێزانی شه‌هید ئه‌گه‌ر شووی نه‌كردبێته‌وه‌).

سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجكردنی كرێی خوێندن بۆ زیندانی سیاسی یان بۆ منداڵانی زیندانی سیاسی، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كارو باری ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: به‌پێی یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر زیندانی سیاسی بۆ خودی خۆی له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم بخوێنێت، پاره‌ی خوێندنه‌كه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی زیندانه‌ سیاسییه‌كه‌ مینحه‌ی مانگانه‌ له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.

سه‌باره‌ت به‌ وارسی زیندانیانی سیاسیش، به‌ره‌ڤان حه‌مدی گوتی: زیندانی سیاسی ئەگەر خوی سودمەند نەبێت لە خزمەتگوزاری خوێندن ئەوا یەکیک لە منداڵەکانی ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت و فۆڕمی خه‌رجكردنی كرێی خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پڕ بكاته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ بۆ زیندانی سیاسی هاتووه‌ .

ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ش بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان گوتی: سه‌رباری قه‌یرانی دارایی كه‌ به‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌، پرۆسه‌كه‌ له‌ لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و گرتنه‌به‌ری ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت، قوتابی پاش پشتڕاستكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانی ده‌توانێت له‌و زانكۆیه‌ بخوێنێت كه‌ مه‌به‌ستییه‌تی و وه‌زاره‌تی دارایی به‌ پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی خوێندنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ پارەکەیان بەپی رەزامەندی و هەلومەرجی دارایی بو زانکۆیەکان خەرج دەکریت .

له‌ كۆتایشدا به‌ره‌ڤان حه‌مدی گوتی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆمه‌ڵێك مه‌رج و ڕێنمایی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌رباره‌ی خه‌رجكردنی كرێی خوێندن بۆ کور و کچ و خێزانی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی بڵاوده‌كاته‌وه‌ بەپی یاسایی ژمارە 9 و11 هەموارکراو وپەیرەوی یاسای چاکسازی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.