Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:30

له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی پاسدارانی ئێران چوار کۆڵبه‌ر بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ه چوار کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

 ئێوارەی دويَنيَ دووشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا لانیکەم 4 کۆڵبەر بریندار بوون.

ناسنامەی سێ کەس لەو چوار کۆڵبەرە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوون ”ئایەت خودادادی“، ”هیدایەت“ و ”نامدار“ ڕاگەیەندراوە.

ئەو چوار کۆڵبەرە کە هەموویان پێیان پێکراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.