Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:24

سەرۆکی ئەمریکا:  ئەگەر گوێم لە بۆڵتۆن بگرتایە ئێستا لە جەنگی جیهانی پێنجەمدا دەبووین

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا، ده‌ڵێت: ئەگەر من گوێم لەو شێتە (جۆن بۆڵتۆن) بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم روویدەدا.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن رایگەیاند : ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم روویدەدا.

دۆناڵد ترەمپ لە شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ کە لە رووی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی سێی تشرینی دووەمەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە و هەستیارە، گوتارێکی پێشکەش بە دەنگدەرانی کرد.

سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی توندی ئاراستەی راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن کرد و گوتی: ''ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم روویدەدا''.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکی سێی تشرینی دووەم لە رووی مێژووی وڵاتەوە گرنگە و سەبارەت بەکاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن گوتی: ''ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەکە بباتەوە، ئەوا بەرامبەر خراپترین کاندید لە مێژوودا، هەڵبژاردن دەدۆڕێنم''.

سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکەیدا درێژەی دا بە رەخنەکانی لەسەر جۆ بایدن و رایگەیاند ''بایدن جیهانگەرییەکی نەگۆڕە. دەزانن کە جیهانگەرییەکان پەراوێزخراون. ئەوانە ئەم وڵاتەکان وێران کرد''.

 دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە سەردەمی ئیدارەکەیدا توانای سەربازیی وڵاتەکەی زیادیکردووە و گوتی: ''لە ئێستادا F-35مان هەیە. ئێوە ئەوانە نابینن. ئەوانە نهێنین''.

 دۆناڵد  ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوامن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و رایگەیاند ''لە کۆتایی ئەمساڵدا یان لە بەروارێکی نزیکدا، ڤاکسینێکی نایابمان دەبێت. ساڵی داهاتوو ئەو پەتایە لەناودەبەین''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.