سەنتەری دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران، كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە، ساغكردنەوە و پاراستنی دەستنووس و میراتی زانایانی كورد و زانیاری پەیوەست بە كوردستان لە سەردەمانی رابردوودا، چەند كتێبێكی بڵاوكردەوە.
1- سەفەرنامەی جۆن گۆردن لؤریمەر بؤ باشووری كوردستان (نیسان و مایسی 1910)، وەرگێرانی لە یٔینگلیزییەوە: ڕەوەند سەباح.
2- دیوانی ڕووحی (شێخ عەبدولڕەحمانی یٔاقتەپی 1854-1910)، لێكۆڵینەوە و لێكدانەوەی: هێمن عومەر خؤشناو.
3- نووسینەوەی مەرگ (قەتلوعامی دوای ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران لە زاری شایەتحاڵانەوە)، ئامادەكردنی: محەمەد باران.
4- لەیلا و مەجنوون بە پەخشان (1857-1858ز)، نووسینی مەلا مەحموودی بایەزیدی، ساغكردنەوە و لێكۆڵینەوە: هێمن عومەر خۆشناو.
شایەنی باسە هەر لەگەڵ ئەم چوار كتێبەدا، بە مەبەستی گرنگیدان بە كاری توێژینەوە و دابینكردنی پاشخانی دەوڵەمەندی زانیاری بۆ قوتابییان و مامۆستایان، كتێبێك سەبارەت بە چؤنیەتی نووسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی،بەم ناونیشانەی خوارەوە بڵاوكراوەتەوە:
5- بوون بە توێژەر(ڕێبەرێك بۆ هەڵسوكەوتی بەرپرسانە لە ئەنجامدانی توێژینەوەدا)، نووسینی: ئەنجومەنی زانست و ئەندازیاری و ڕێبازی گشتی لە NASEM- ئەمریكا، وەرگێڕانی لە یٔینگلیزییەوە: د. هێمن جەلال و د. هەردی كەمال.
زانکۆی سۆران پێنج کتێبی بڵاوکردەوە
تایبەتە بە لێكۆڵینەوە، ساغكردنەوە و پاراستنی دەستنووس و میراتی زانایانی كورد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.