Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:21

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ ژمارەیەک پڕۆژە یاسا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی حەوتەمی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت كە لە میانیدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی حەوتەمی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەیشدراوە كە لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەندامبوونی كۆماری عێراق لە رێككەوتننامەی پاریس پاشكۆی رێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانكاری كەشوهەوا لە ساڵی 1992 دەدرێت. لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستنی مافی فەرمانبەران، پێشنیازە یاسای هەمواری سێیەم بۆ یاسای سەندیكای ژمێریاران و وردبینكاران ژمارە (185) بۆ ساڵی 1969، پڕۆژەیاسای جەژنی نیشتمانیی كۆماری عێراق، پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی رێككەوتننامەی خۆدزینەوە لە پێدانی باج كە بەسەر داهات و سەرمایەدا سەپێندراوە لەنێوان حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەنگاریا، پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتننامەی خێراكردنی هاوكارییەكانی نێوان حكوومەتی عێراق و حكوومەتی كۆریای باشوور لە بوارەكانی ئابووری و وزەدا و پڕۆژەیاسای تاوانی دزەپێكردنی زانیاری و پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی رێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە شەفافیەت لە ناوبژوانیكردنی پەیماننامەی نێوان وەبەرهێنەران و وڵاتاندا، دەكرێت .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.