بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بە مەبەستی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی رۆتین هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی ئەلیكترۆنی ، راستی و دروستی ، صوره قید دەستبەكاربووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر بڵاوی كردهوه كه بە مەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صوره قید) لە رێكەوتی 16/9/2020 دەستبەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان.
بەڕێوەبەرایەتیهكه داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان پێشتر پێویست بوو سەردانی بەغدا بكەن لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی خۆشەویست.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.