مارتن هۆڵمگرین، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سویدی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند ، به رێژه‌ی سه‌دا سه‌د سه‌رجه‌م به‌ندیخانه‌كانی سوید پڕ بوون و ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌ندیخانه‌كان بكه‌ونه ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سویدی به رۆژنامه‌ی داجنز نیهیتهری رایگه‌یاندووه: له كاتی ئێستادا سه‌رجه‌م به‌ندیخانه‌كانی وڵاته‌كه پڕ به‌ندی بوون و دۆخه‌كه نیگه‌رانی گه‌وره‌ی دروست كردووه، چونكه دوای ساڵانێكی زۆر ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئه‌مه رووده‌دات.
هه‌روه‌ها مارتن هۆڵمگرین روونیكردۆته‌وه كه ئه‌م شێوه كاركردنه پێویستی به رێوشوێنی به‌په‌له هه‌یه و دروستكردنی به‌ندیخانه‌ی دیكه بارودۆخی به‌ندییه‌كان باشتر ده‌كات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه زیادبوونی ژماره‌ی به‌ندییه‌كان له‌ساڵی 2017 ده‌ستی پێكردووه‌و به‌ر له‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه بووه‌و چه‌ند به‌ندیخانه‌یه‌ك داخراون.
شایانی باسه به‌رپرسانی سوید پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه چه‌ند به‌ندیخانه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن كه شوێنێ نزیكه‌ی دوو هه‌زار به‌ندی تێدا ده‌بێته‌وه،به‌ڵام له‌وانه‌یه پلانه‌كه ده ساڵ بخاێنێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.