بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگىهیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات، دوو كەسی بە ڕەگەز سوورییان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیر كرد، كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەست منداڵان دەڕفاند و لێیان دەدزین.
تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و درانە دادگا.
پۆلیسى ههولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێ كراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.