Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:27

ڤیدال بارسێلۆنای جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلان کرد

کوردستان TV
100%


ئارتورۆ ڤیدالی چیلی یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلان كرد، ڤیدال پشكنینی پزیشكی و ڕێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نیراتزۆری ته‌واوكردو به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا بڕی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر یه‌ك ملیۆن یۆرۆیه

 ڤیدال له‌ په‌یامێكی ماڵئاوایی بۆ هانده‌رانی بارسا ڕایگه‌یاند كه‌ شانازی ده‌كات به‌وه‌ی له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ و له‌ ڕیزی كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌توانا یاری كردووه‌و سوپاسی تیمی ڕاهێنه‌ران و كارگێڕی و هانده‌رانی بارسێلۆنای كرد كه‌ له‌ دوو وه‌رزی یاریكردنی له‌ یانه‌كه‌دا پاڵپشتی بوونه، ڤیدالی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له‌ ڕیزی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی كۆلۆ كۆلۆی چیلی و بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی یاری كردووه


 له‌ هاوینی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌شدا له‌ یانه‌ی بایرن موینشنه‌وه‌ به‌ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی هه‌ژده‌ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا كرد 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.