سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه لویس سوارێزی ئۆرگوایی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوایین ڕۆژه‌كانی مێركاتۆی هاوینه ڕیزی بارسا به‌جێبهێڵێت
له‌مباره‌وه ڕادیۆی ڕاك وه‌نی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه كه سوارێز له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بلاوگڕانا ڕێككه‌وتووه‌و له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا به خۆڕایی یانه كاتالۆنیه‌كه به‌جێده‌هێڵێت و بڕیاریداوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكات، هاوكات ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕوونیكرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سوارێز گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز واژووبكات
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌مان ڕۆژنامه هه‌ریه‌ك له میگێل ئه‌نخێل جیل مارین سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌تله‌تیكۆ و دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه رۆڵیان هه‌بووه له ڕازیكردنی هێرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی ڕۆخی بلانكۆس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.