Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:27

6 یاریزانى یانه‌ى فلامینگۆی به‌ڕازیلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی ڕایگه‌یاند، شه‌ش یاریزانی یانه‌كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یاریزانه‌ تووشبووه‌كان ئاشكرابكات

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌كه‌ خۆی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیكوادۆری له‌ گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی لیبه‌رتادۆرس ئاماده‌ ده‌كات، یانه‌ی فلامینگۆ ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌ تووشبووه‌كان جیا كراونه‌ته‌وه‌و كه‌ره‌نتین كراون، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی به‌ڕازیلیش، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانی فلامینگۆ، فیلیپی لویس و دیێگۆ ڕیباس و ماوریسیۆ ئیسلاو برونۆ هێنریك له‌ ڕیزی تووشبوانی كۆرۆنا دان

هاوكات میدیاكانی به‌ڕازیل ڕوونیان كرده‌وه‌ كه‌ شه‌ش یاریزانی تیپی لاوانی فلامینگۆ دێنه‌ شوێنی ئه‌و یاریزانانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.