به‌گوێره‌ی لێدوانی كه‌سێكی نزیكی، بۆریس جۆنسون، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه، گله‌یی ئه‌وه‌ی كردووه كه مووچه‌كه‌ی زۆر كه‌مه‌و به‌شی ئه‌وه‌ی ناكات منداڵێكی نوێ بینێته دونیاوه‌و خه‌رجییه‌كانی دابین بكات.
رۆژنامه‌ی زه تایمزی بریتانی كه له‌كه‌سێكی نزیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا گواستویه‌تییه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه كردووه كه جۆنسۆن زۆر نیگه‌رانه له‌كه‌می مووچه‌كه‌ی و ئه‌و خانووه‌ی كه حكومه‌ت بۆی دابین كردووه.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی جۆنسۆن كه به ڕۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ده‌ڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا نیگه‌رانه له‌وه‌ی ناتوانێ خه‌رجی ره‌وانه‌كردنی منداڵه‌كه‌ی بۆ داینگه دابین بكات، كه چه‌ند مانگێكه كوڕێكیان له‌دایك بووه.
شایانی باسه به‌هۆی كۆرۆناوه حكومه‌تی بریتانیا ده‌ستی به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی كردووه، مووچه‌ی ساڵانه‌ی جۆنسۆن-یش ده‌گاته 150 هه‌زار جونه‌یهی ئوسته‌رلینی، كه ساڵانه ده‌كاته 192 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.