Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:29

مەسرور بارزانی بۆ هاوپه‌یمانان: تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەیەکی بەردەوام و جیددین

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی درێژەدان بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا .

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق  هەڕەشەیەکی بەردەوام و جیددین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە و جەختیشی لە گرنگیی درێژەدان بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، لە پێناو نەهێشتنی  هەڕەشە و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانەدا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.