گروپی شەقام کە گرووپێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە سکاڵایان لە دژی ئیدارەی پارێزگای كه‌ركووك تۆماركرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 گرو,پی شەقام، هەزار واژۆی هاووڵاتیانیان كۆكردەوە لە دژی گرانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، لە دادگا و دەستەی نەزاهەش سكاڵایان لە دژی ئیدارەی پارێزگای كه‌ركووك تۆماركرد.
ئه‌ندامێك له نێو گرووپی شەقام به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: مانگێک له‌مه‌و پێش له شاری كه‌ركووك گردبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، داوامان لە بەرپرسانی ئه‌م شاره کرد كه کێشەی گرانی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان چارەسەربکەن و گاز بەنرخێکی داشکێنراو بدرێت بە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان.
ئه‌و ئه‌ندامه گوتیشی: گرووپی شەقام كه داواكاری زۆرێكی خه‌ڵكی كه‌ركووكه وداوایانکردبوو کارەبای نیشتیمانی زیاتر بكرێت و کاتژمێرەکانی پێدانی بە هاووڵاتیان رێکبخرێتەوە، جیاوازی نه‌كرێت له نێوان گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان و عه‌ره‌بنشینه‌كان.
گوتیشی: ئێمه داواكارین له دادگای كه‌ركووك هه‌ست به به‌رپرسارییه‌تی خۆی بكات ئه‌م داوایی ئێمه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، ئێمه له رووی یاساییه‌وه كاره‌كانی خۆمان ئه‌نجامداوه.
گوتیشی: ئەم گرووپە كە لەلایەن ژمارەیەك چین و توێژەكانی كۆمەڵگەوە لە مامۆستا، پارێزەر، كاسبكار و فەرمانبەر پێكهێنراوە، ئامانجیان فشار دروستكردنە لەسەر ئیدارەی پارێزگای كەركووك بۆ چارەسەركردنی ئەو كەموكوڕییانەی رووبەڕووی ژیانی ڕۆژانەی خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.