بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 320 ملیار دیناره‌كه‌ی پشكی هه‌رێم بێته سه‌ر حسابی بانكی هه‌رێمی كوردستان.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق به رووداوی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حكوومه‌تی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەداوە و پێدانی مووچە دەستیپێنەکردووە.
گوتیشی: ئەم ھەفتەیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچە فه‌رمانی ده‌كات.
به‌پێ زانیارییه‌كان، بڕیاره رۆژی پێنجشەممە 24-9-2020 لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، پارەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش رەوانە بكرێت، كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.