Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:40

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و راوێژکارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمان له‌عێراق و سوریا کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كاپسی: هاوكاری و هه‌مانگیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ئه‌مڕۆ 22ی ئه‌یلولی 2020  شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كاپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌راوێژكاران و فه‌رمانده‌كانی تیمی هاوپه‌یمانان و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یبوون، دۆخی ئێستای هه‌رێم وناوچه‌ تاوتوێكرا.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند: رۆڵی هاوپه‌یمانان له‌ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئێمه‌ یه‌كجار گرنگ و پڕبایه‌خه‌، بۆیه‌ خوازیاری به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ن تا ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌مه‌ترسی تیرۆر و تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه‌.

وتیشی: پاڵپشت به‌ هاوكاری و پێكه‌وه‌ كاركردنمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان  ته‌واوی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانتان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوی گرنگ و پر بایه‌خمان له‌مه‌سه‌له‌ی رێكخستنه‌وه‌و ریفۆرمی سه‌ربازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ برێوه‌و ئۆمێد و ئیراده‌ی پێشوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی زیاتریش هه‌یه‌.

جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كاپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا، رایگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رۆلی گرنگ و به‌رچاو ده‌گێڕن له‌پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێم، له ‌روانگه‌یه‌شه‌وه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی: هاوپه‌یمانان ستایشی نزیككردنه‌وه‌ی زیاتری نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن تا ئاستی رێككه‌وتنی كۆتایش هاوكاری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌بن، كه‌ دواجار رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌وناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه‌و تیرۆریستان ده‌رفه‌تی ئه‌و پرسه‌یان قۆستۆته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر‌ ره‌وشی ئێستای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دۆخی ئابووری و قه‌یرانی دارایی و مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی له‌په‌تای كۆڕۆنا له‌ ناو یه‌كه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و گرنگی لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رۆڵی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له‌و نێوه‌نده‌دا ‌ كۆتایی هات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.