Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:44

باڵیۆزی فلیپین لە‌عێراق: سه‌رسامین به‌ ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌ له‌بری هه‌مووان شه‌ڕی مانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌لامه‌تی جیهان ده‌کات

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی كۆماری فلیپین له ‌عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات


باڵیۆزی كۆماری فلیپین له ‌عێراق، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات له ‌رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و راشیده‌گه‌ینێت، سه‌رسامین به‌ ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ناوێكه‌ ئاشنای جیهانه‌ و له‌بری هه‌مووان شه‌ڕی مانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌لامه‌تی جیهان ده‌كات.


ئه‌م وتانه‌ی گینه‌رۆسۆ كالۆنگه، باڵیۆزی كۆماری فلیپین له‌عێراق له ‌میانی سه‌ردانی كردنی بوو بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كه له‌و سه‌ردانه‌دا‌ له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و تیایدا فه‌لاح ئه‌نوه‌ر، كونسوڵی فلیپین له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باڵیۆزی كۆماری فلیپین هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به ‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ فراوان بكرێت و له ‌نزیكه‌وه‌ش ئاڵۆگۆڕی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وێڕای باوه‌ڕی چه‌سپاوی خۆی له ‌پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان، هه‌میشه‌ سازو ئاماده‌یه‌ بۆ راوه‌دوونان و بنبڕكردنی تیرۆرو تیرۆریستان له ‌ناوچه‌كه‌دا، وتیشی: ئۆمێدی زۆرمان به‌ دۆسته‌كانمان هه‌یه‌ له‌ هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه‌و خۆشحاڵین به ‌هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك كه‌ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولای لێبكه‌وێته‌وه‌.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پرۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق خسته‌ڕوو.

1

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.