Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:32

لیژنەی وزه‌و سامانە سروشتییەکان داواى دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵاندا ده‌کات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی داواكردن بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی و ئامادەكردنی راپۆرت لەبارەی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌چوو

له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ى  وزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەكۆبوونەوەكه‌دا دەستكرا بەئامادەكردنی راپۆرت لەبارەی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق كرا

 له‌وباره‌یه‌وه‌ عەلی حمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی بەماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاندووه‌ كەلیژنەكەیان  راپۆرتی خۆى لەبارەی پێشنیازەیاساكە ئامادەكرد

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەكەیان بەنوسراوی فەرمی لەرێِگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان داوایان لەئەنجوومەنی باڵای هەرێمی بۆ نەوت و غاز كردووه‌ كەپێویستە بەرلەهاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكەن


عەلی حمە ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كه‌نووسراویان ئاڕستەی ئەنجوومەنی باڵای هەرێمی بۆ نەوت و غاز كردووه‌ بەمەبەستی پرۆسەی تەندەرین بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لەگەڵ هەر پرۆسەیەكی دیكەی نەوتی لەژێر چاودێریی دیوانی چاودێریی دارایی لەرێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.