پێگهی وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوهتهوه كه لە سنووری شارەوانیی دهۆك، بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان چەند شەقامێكی پیادەڕۆ خاوێنكرانەوە و دواتر كۆنكرێت كران، ئەم جۆرە پرۆژانە بەگوێرەی پێویست لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن.
راشیدهگهیهنن كه ئەمەش لەكاتێكدایە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان وێڕای قەیرانی دارایی، بەگوێرەی پێویستی شوێنەكان تیمەكانی شارەوانی سەرقاڵی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانن.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه لە سنووری شارەوانیی رۆژهەڵات سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێكی پیادەڕۆ بەمەبەستی ئاسانكاری هاتوچۆی هاووڵاتییان خاوێنكرانەوە و دواتر كۆنكرێت كران، لەكاتێكدا ئێستا وەرزی پاییزە و بەرەو زستان دەچین، بۆ ئەوەی لەكاتی بارانبارین ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست نەبێت. كاری كۆنكرێتكردنی شەقامە پیادەڕۆكان بە بەكارهێنانی ژمارەیەكی زۆری كرێكار و ئەندازیار و ئامێری شارەوانی ئەنجامدرا.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.