Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:42

به‌رپرسی شانه‌ نووستووه‌کانی داعش له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

سوپای عێراق، ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند.

سوپای عێراق راگه‌یاند كه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی، به‌رپرسی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش، هێزێكی سه‌ربه‌ هه‌واڵگریی سه‌ربازی له‌ فیرقه‌ی 14 و هێزێكی فه‌وجی هه‌واڵگریی، هه‌روه‌ها هێزێكی فه‌وجی دوو له‌ لیوای 51ی پیاده‌ ، یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كانی داعشیان له‌ ناحیه‌ی قه‌راج سه‌ربه‌ قه‌زای مه‌خموور باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ستگیركردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌رپرسی شانه‌ی نووستووه‌كانی داعش بووه‌ له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور كه‌ كوڕێكی له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان كوژراوه‌ و برایه‌كیشی به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆریستییه‌وه‌ سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پنێنراوه‌.

ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكرابوو و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌ركرابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.