Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:42

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: گه‌ره‌نتی ناده‌م دره‌خت و سه‌وزاییه‌کانی تر لە‌سلێمانی نه‌سوتێنررێن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت سوتاندنی درەختەكانی سلێمانی دەستێكی بە ئەنقەستە و بەڵێنیش دەدات هەرگیز رەزامەندی نەدات بۆ ئەوەی شوێنەكانیان بكرێتە پڕۆژە.

 
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند قسه‌مان زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرد له‌که‌ناڵه‌ میدیاییه‌کانی تریشه‌وه‌ من بۆخۆم پێم وایه‌ سوتاندنی ئه‌م دره‌ختانه‌ ده‌ستێکی به‌ئه‌نقه‌سته، ‌ بابڵێین قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بناری گۆیژه‌ بێت ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ بێت که‌ ئه‌و سه‌یرانکه‌رانه‌ی که‌ له‌ به‌غداد و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه‌ دێن و ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ 10ی ساڵی 2013 ده‌بێت 200 مه‌تر له‌دووری دارستانه‌وه‌ ئاگر بکرێته‌وه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵک نه‌ ئه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کات نه‌ئێمه‌ش توانیومانه‌ له‌ڕێگه‌ی حکومه‌ته‌وه‌ بتوانیین ئه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا جێبه‌جێ بکه‌ین که‌ ئاگر نه‌کاته‌وه‌، به‌ڵام که‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ بڕۆیت بۆ تاسڵوجه‌ به‌لای ڕاستدا چه‌ند ته‌پۆلکه‌یه‌کی لێیه‌ هه‌ر ته‌پۆلکه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک داری پێوه‌یه‌ به‌چوارده‌وری شه‌قامه‌که‌دا به‌درێژایی ئه‌م 2 کیلۆمه‌تره‌ 6-7 ته‌پۆلکه‌ی لێیه‌ ئه‌م شوێنانه‌ هه‌مووی ئاگری تێ به‌ردراوه‌ واته‌ سنه‌وبه‌ره‌کان سوتێنراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌وه‌ناچێت به‌ ڕێکه‌وت بێت و که‌سێک جگه‌ره‌یه‌ک هه‌ڵبدات. 

 راشیگه‌یاندووه‌  پێم وابێت خه‌ڵکانێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان هه‌بێت له‌وه‌دا که‌ به‌رچاویان گرتبێت ئه‌گه‌ر دره‌خته‌کان بسوتێنرێن و لاببرێن ئه‌وسا ئه‌و ته‌پۆلکه‌یه‌ به‌ شۆفڵێک به‌ دوو کاتژمێر ده‌توانرێت لاببرێت و ته‌خت ده‌بێت و پڕۆژه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت، هەرچەندە من ئه‌وه‌ نازانم پرۆژه‌ی تێدا دروست بکرێت یان نا، چونکه‌ پرۆژه‌ دێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئێمه‌ (کشتوکاڵ) لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌ین و ئێمه‌ ڕه‌زامه‌ندی ناده‌یه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌، من بۆ ئه‌وه‌ ئاگام لێی نییه‌ که‌سێک پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش کردبێت و ئه‌و دارانه‌ به‌ربه‌ست بووبێت به‌ڵام خه‌ڵک به‌گشتی وای بۆده‌چێت که‌ بۆچی به‌ری ئه‌وبه‌ر ئاگری نه‌گرتووه‌؟!. 

شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ده‌شڵێت ئێستا لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ دروستکراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌مان شێوه‌ لیژنه‌ دروستکراوه‌ بۆئه‌وه‌ی بکه‌ره‌کانی سوتاندنی ئه‌و دره‌ختانه‌ بدۆزرێته‌وه‌، تابزانرێت ئامانجی ئه‌وان چی بێت. 

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا کامێرای چاودێری هه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ی دره‌خته‌کانی تێدا  سوتێنراوه‌-وه‌ک خۆت وا ناوی ده‌به‌یت؟ له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ نازانم هاتوچۆ یا ئاسایش ده‌بێت کامێرای چاودێری هه‌بێت له‌وناوه‌ یاخود نا به‌ڵام ئه‌وه‌ شوێنێکی قه‌ره‌باڵغه‌ و کاتێک نییه‌ که‌ چۆڵ بێت واته‌ هه‌روا به‌ئاسانی خه‌ڵک ناتوانێت ڕزگاری بێت ئه‌گه‌ر بێت و ئاگری تێ به‌ربدات جا ئه‌گه‌ر وابێت مرۆڤ ده‌توانێت تاوانی گه‌وره‌ی کوشتنیش بکات و که‌س نه‌یبینێت. 

سەبارەت بەئەگەری گۆڕینی ئەو شوێنەی درەختەکانی "لێ سوتێنراون" و کرا به‌پڕۆژه‌ هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی چی ده‌بێت؟  ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا ڕوویدا یاسا له‌پشتمانه‌ که‌ئێمه‌ وه‌کو کشتوکاڵی سلێمانی ده‌ست هه‌ڵگرتنی زه‌وی ده‌چێته‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌وه‌ من به‌ڵێنی ئه‌وه‌ ده‌ده‌م مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ ناده‌م شوێنی سوتانی ئه‌و دره‌ختانه‌ بکرێنه‌ پڕۆژه. 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  قبوڵی ناکه‌م فشارم لێ بکرێت هه‌م ویژدانم هه‌م یاسام له‌ پشته‌ ئه‌گه‌ر بێتو ده‌که‌وت ئه‌وه‌ ده‌ستێکی "عه‌مدییه‌" و دوای ئه‌وه‌ بێت و بڵێت من پرۆژه‌یه‌کی لێ ده‌که‌م ئه‌م شه‌قامه‌‌ پێی ده‌وترێت شه‌قامی خێرا جووت سایدی خێرایه‌ و "موحه‌ره‌ماتی" شه‌قامه‌‌که‌ 75 مه‌تره‌ واته‌ له‌خه‌تی سپی کۆتا شه‌قامه‌‌وه‌ 75 مه‌تر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت هیچ شتێکی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌ له‌ ماسته‌ر پلانی سلێمانی په‌سه‌ند کراوه‌، له‌ ماسته‌ر پلانی سلێمانی مه‌تر به‌ مه‌تری دیاریکراوه‌ له‌سنوری شاره‌وانی که‌ بکرێت به‌چی دوای ئه‌وه‌ ده‌برێت بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و له‌وێ "جه‌نابی وه‌زیر"ی شاره‌وانی واژۆی له‌سه‌ر ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ ده‌برێت بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت بۆ هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک پێویسته‌ به‌هه‌مان پرۆسه‌ی یاسایدا بڕواته‌وه‌ پێم وابێت ئه‌وه‌ کارێکی قورسه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا سکاڵاتان تۆمارکردووه‌ له‌سه‌ر "سوتاندنی" ئەو‌ دره‌ختانه‌ له‌سلێمانی؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت كه‌ سکاڵا ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بیکات واته‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ی که‌ لێپرسراویه‌تی یه‌که‌می هه‌ڵده‌گرێت، هه‌رشتێک که‌وتۆته‌ ناو سنوری شاره‌وانییه‌وه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ 3 ی ساڵی 2018 شاره‌وانی لێی به‌رپرسه‌، ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی بۆ زه‌وییه‌ کشتوکاڵیه‌کان، کشتوکاڵ‌ لێی به‌رپرسه‌ واته‌ له‌ناو شاردا ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌باش شتێکی لێ بێت هه‌رچه‌نده‌ فه‌رمانگه‌ی کاره‌باش هه‌یه‌ به‌ڵام شاره‌وانی لێی به‌رپرسه‌ واته‌ ئه‌وه‌ی بکرێت به‌ ده‌ستوه‌ردان حسابه‌ و به‌شی یاسایی ئه‌وان ده‌بێت هاتوچۆی دادگا بکات و بۆ لای حاکم بڕوات که‌ سکاڵاکار بێت له‌سه‌ری ده‌بێت ئه‌وان سکاڵا تۆمار بکه‌ن". 

ده‌رباره‌ی ده‌وترێت سوتاندنی دره‌خته‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌وکه‌سانه‌ی که‌هه‌ندێکیان سه‌رخۆشن یا گه‌شتیارن پاشماوه‌ی ئاگرکردنه‌وه‌یان جێده‌هێڵن؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مادده‌ی کحولییه‌وه‌ نییه‌ ئه‌مه‌ ته‌پۆلکه‌ ته‌پۆلکه‌ 20-30 د‌ره‌ختی کۆنی لێیه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌ که‌سێک به‌ ڕێکه‌وت سوتاندنی بێت یان به‌ بێ هۆشی و بێ ئاگایی بوو بێت ئه‌مانه، من پێم وایه‌ خه‌ڵکێکه‌ به‌ڵام ناتوانم هیچ که‌سێک تاوانبار بکه‌م ئه‌گه‌ر بشمزانیایه‌ ده‌موت. 


شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پێم وایه‌ خه‌ڵکێکه‌ هیوایه‌کی به‌وه‌ هه‌بووه‌ ئه‌مانه‌ بسوتێت و بتوانێت که‌ڵکێکی ماددی لێ وه‌ربگرێت به‌ڵام پێم وایه‌ خه‌یاڵی خاوه‌ و ناتوانێت که‌ڵک له‌وه‌ وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر سزاکه‌ی پێبژاردن بێت ئه‌و سزایه‌ که‌مه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ تاوانێک ده‌چێت به‌رامبه‌ر به‌ شارێکی گه‌وره‌ کردبێتی واته‌ ئه‌مه‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی که‌ دره‌ختێکی له‌و ده‌شته‌ بڕبێته‌وه‌ و به‌پێی ته‌مه‌نه‌که‌ی بۆی دیاری ده‌کرێت و کۆتا شتی 150 هه‌زار دیناری لێ بسه‌ندرێت وه‌کو تاوان به‌ڵام سه‌وزایی "مه‌دخه‌لی" شارێک بسوتێت پێم وایه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ست بێت پێم وایه‌ حکومێکی توند ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌.

شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی سلێمانی  راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  ناتوانم ئه‌و گه‌ره‌نتیه‌ بده‌م که‌دره‌خت و سه‌وزاییه‌کانی تری سلێمانی نه‌سوتێنرێن، ئه‌گه‌ر بێتو ده‌ستێکی ڕه‌ش هه‌بێت و ڕقی له‌م شاره‌ بێت له‌وانه‌یه‌ به‌به‌رده‌وام له‌و کارانه‌ بکات بۆیه‌ ئێمه‌ ناتوانیین گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ شوێنێکی تر نه‌سوتێت له‌وانه‌یه‌ به‌یانیش له‌ شوێنێکی تر ئاگری تێ به‌ردرێت، ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌مانه‌ نه‌دۆزرێته‌وه‌ بێگومان سه‌وزایی تریش هه‌یه‌و شوێنی تریش هه‌یه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌. له‌ دوو مانگی پێشووش له‌ ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت- یش که‌ ژینگه‌ چاندبووی ڕووبه‌رێکی گه‌وره‌ له‌وێ سوتێنرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.