ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانی به‌دوای ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێكرد كه رۆكێتی كاتیۆشا له‌به‌غدا هه‌ڵده‌ده‌ن .
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانی به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا له ناوچه‌ی جاردییه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌ست پێكردووه ،كه رۆكێتی كاتیۆشا هه‌ڵده‌ده‌ن.
شایانی باسه رۆژانه له چه‌ند شوێنێكی به‌غدای پایته‌ختی عێراق رۆكێتی كاتیوشا هه‌ڵده‌درێت و چه‌ند جارێكیش رۆكێته‌كان ئاراسته‌ی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداو ناوچه‌ی سه‌وز كراون و ته‌نها زیانی كه‌می ماددیان لێكه‌وتۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.