لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى گشتى تهندروستى سلێمانى رایدهگهێنێت لەدوو مانگدا 47 كەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.
لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.