محەمە ئەمین فارس پێندرۆیی بۆکوردستان تی ڤی: لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق کۆبوینەوەو بڕیاری گرنگ بۆ خزمەتی جوتیاری کوردستان درا.
محمەمەد ئەمین فارس ئەندامی پەڕلەمانی عیڕاق بە ئامانجی گەیاندنی خواست و داخوازی خەڵکی کوردستان لەگەڵ محەمەد ئەلخەفاجی وەزیری کشتوکاڵی عیڕاق کۆ دەبێتەوەو کێشەو گرفتی جوتیارانی کوردستانی بۆ شی دەکاتەوەو وەک قۆناغی سەرەتاییش بڕیار لەسەر ئەم خاڵانە دەدرێن :
۱_بریار درا کە بنەتۆی گەنم بە نیوەی نرخی خوی ٥٠٪ بدرێت بە هەرێمی کوردستان...
۲_بریاردرا کە نوسینگەیەک لە هەرێمی کوردستان هەبێت بو مۆڵەتی تەندروستی تایبەت بهبەروبومی کشتوکاڵی بۆئەوەی هەموو مامهڵهیهك پێویست نەبێت بچێت بۆ بەغدا
۳_ هەربەروبومێکی کشتوکاڵی لەهەرێم کەم ببێت رێگەی پێ دەدرێت استیراد بکرێت
٤_ ئەوبەروبومە کشتوکاڵیانەی لە هەرێم زیاد هەبێت نابێت بەغدا لەدەرەوە استیراد بکات بەڵکو لە بەروبومی هەرێمی كوردستان پێویستە سود وەربگرێت و لەهەرێم بکردرێت.
٥_ لەماوەیەکی نزیکدا شاندی وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.