ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی 9 ى 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بهریتانیا کرد. پەیوەندی نێوان کوردستان و بهریتانیا وەک هەمیشە گرنگە.
لە بەشیکی دیکەی تویتەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: پێشوازی لە پشتیوانی بهریتانیا دەکەم لە پرۆسەی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ کە دەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتن هاوبەش بێت لە دەستوور.
لەلایەکی دیکەوە جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیاییدان بە بەردەوامیی سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە.
جەیمس کلێڤەرلی یٔاماژە بەوە دەدات کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەل مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و رێککەوتوون پێکەوە کار بۆ بەدەستهێنانی یٔەو یٔامانجە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.