Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:19

وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڕیار له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌کی مادده‌ی 140 ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیانه‌ی له‌چوارچێوه‌ری سیاسه‌ته‌كانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌ جێناكۆكانی سه‌ر به‌مادده‌ی 140 به‌ تایبه‌تی له‌ پارێزگای كه‌ركوك، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و دۆخه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كان.

ره‌عد سه‌عدوڵڵا عه‌لی،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكار به‌ وه‌كاله‌ت، له‌ وه‌زاره‌تی دادی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگای كه‌ركوك  نووسراوێكی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی جێبه‌جێكار له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا،سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك،دیاله‌،نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا ئه‌نبار كردووه‌و رایده‌گه‌ێنێت ، سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیانه‌ی له‌چوارچێوه‌ری سیاسه‌ته‌كانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌ جێناكۆكانی سه‌ر به‌مادده‌ی 140 به‌ تایبه‌تی له‌ پارێزگای كه‌ركوك، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و دۆخه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كان.

88

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.