ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە دوو تیرۆریستی داعش لە بەغدای پایتەخت دەستگیركراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی هەواڵگریی، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی، دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو دوو تیرۆریستەی كە دەستگیركراون، بران و بەناوەكانی ئەبو سالم و ئەبو حوزەیفە لە بەناو دیوانی ئاسایشی هەواڵگریی كەرتی فەلـلوجە سەربە داعش كاریان كردووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە ئەو دوو تیرۆریستە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا دانیان بەوەداناوە كە سەربە داعشن و لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ئەنبار لە قەزای فەلـلوجەوە بەرەو بەغدا هەڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.