زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2020 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە.
لە راگەیەندراوێكی زانكۆی سلێمانیدا هاتووه، پشت بەست بەبڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەڕەچاوكردنی پەتای كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی قوتابیان و دابینكردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكان.
له راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، پاش جەختكردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، بڕیاریدا كە رۆژی (یەك شەممە) رێككەوتی (4-10-2020) یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس لە زانكۆكەمان، كە بەشێوازی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەبێت بۆ ماوەی 6 ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و كۆلێجەكان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت.
له راگهیهندراوهكهدا، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ دهكات، بەھیوای سەركەوتن و تەندروستی بۆ ھەموو لایەك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.