Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 15:04

دلاوەر ئاژگەیی: هەرێمی کوردستان لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانه‌ تاکو داعش بە یەکجاری کۆتایی دێت

کوردستان TV
#7
100%

لە دانیشتنێکی فەرمی لێژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بەشی وڵاتانی کەنداو لە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا، دكتۆر دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی لە سەر دوایین پێشهات و گۆرانکاریە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەشکرد.

لە کۆبوونەوەکە کە بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەرێوەچوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بابەتێکی په‌یوه‌ست به‌ دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی ته‌عریبكردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بەشداربووان خستە روو.

راشیگەیاند كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ته‌نیا خۆی له‌ پرسی مووچه‌ نابینێته‌وه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم بڕوای وایه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و به‌ پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق چاره‌سه‌ربكرێن و گه‌لی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێکەوتن هاوکاری هەردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بکات.

لە تەوەرێکی دیكه‌دا دكتۆر دلاوەر ئاژگەیی دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵ ناكات و ئه‌مجۆرە هەڵسوکەوتانە سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییه‌وه‌.

لە بەشێکی تری وتارەکە نوێنەری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بە بارودۆخی ئەمنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کرد و رایگەیاند کە گەرانەوەی هێزکانی پێشمەرگە و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق ده‌توانێت سه‌قامگیری ئه‌منی ناوچه‌كه‌ فه‌راهه‌م بكات و ئاماژەی به‌وه‌شكرد هەرێمی کوردستان لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعشە تاکوو شەری دژی داعش بە یەکجاری کۆتایی پێدێت.

لای خۆیەوە سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق دەستخۆشی و سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشکەش کردنی وتارەکە و گۆڕینه‌وه‌ی بیرو ڕاكان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.