تەقینەوەیەكی تیرۆریستی كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین كردە ئامانج.
ماوهیهكه كردنە ئامانجی كاروانی پاڵپشتی لۆجیستی و ئامانجەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە بەردەوامە، سەرچاوەیەكی ئهمنی عێراقیش رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممه لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هێزهكانی هاوپەیمانانی تەقیوەتەوە.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، بۆمبێكی چێنراو كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی پاڵپشتی لۆجیستی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق لەسەر رێگەی خێرا لە پارێزگای سەڵاحەدین كردە ئامانج، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر بدات.
ئهوهش له كاتێك دایه كه هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق ههر ئەمڕۆ پرۆسەیەكی گهڕان و پشكنینینان دهست پێ كردووه بۆ دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی مووشەكبارانی ناوچەی سەوزی بەغدا.
بەپێی میدیاكانی ناوخۆیی عێراق، هێزێكی دژەتیرۆری عێراقی هەڵمەتێكی پشكنینیان لە ناوچەی زووییە لە جادرییە بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی مووشەكی كاتیۆشا دەگرنە ناوچەی سەوز، ئەنجام دا. بەپێی زانیارییەكان هێزە عێراقییهكان هەموو دەروازەكانی ئەو ناوچەیان داخستووه.
هاوكات لە بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق هاتووە، فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنەكە لەگەڵ ماسیۆ تۆلەری باڵیوزی ئەمریكا لە عێراق باسیان رێكار ئهمنیانه كردووه بۆ لێپرسینهوه لهوهانهی كە نێردە دیپلۆماسییەكان لە بەغدا دەكەنە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.