له‌پێناو رێگه‌گرتن له پیسبوونی كه‌شوهه‌وای جیهان، یه‌كه‌مین ویلایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ست به‌قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه ده‌كات كه به به‌نزین كار ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه گافن نیۆسۆم،پارێزگاری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا دوێنێ چوارشه‌ممه بڕیارێكی ده‌ركردووه كه تیایدا هاتووه: ده‌بێ به‌قۆناغ به‌ند فرۆشتنی ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه‌ی كه به‌نزین و دیزل كارده‌كه‌ن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه پارێزگاری ویلایه‌ته‌كه ده‌ڵێت: هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه به‌رپرسن له پیس بوونی ژینگه‌ی ویلایه‌ته‌كه،بۆیه بڕیاره‌كه‌یان وه‌ك ستراتیژییه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌یه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.
شایانی باسه بڕیاره‌كه بۆ ئه‌مه‌یه كه تا ساڵی 2035 ویلایه‌ته‌كه هیچ ئۆتۆمبێڵێكی به‌نزینی تێدا نه‌مێنێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.