Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 14:53

له‌کوردستانی ئێران له‌ یه‌ک مانگدا 16 هاوڵاتی کورد کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌

کوردستان TV
100%


لە ماوەی مانگی رابردوو لانیکەم 16 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر 18 ساڵ بووە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌  لە ماوەی 24 رۆژی مانگی ئه‌یلولی 2020، لانیکەم 16 هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌  لەو ماوەیەدا 10 پیاو و شه‌ش ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر 18 ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: شه‌ش حاڵەت (یه‌ك ژن و پێنج پیاو)

پارێزگای کرماشان: سێ حاڵەت (یه‌ك ژن و دوو پیاو)

پارێزگای سنە: سێ حاڵەت (سێ ژن)

پارێزگای ئورمیە: چوار حاڵەت (یه‌ك ژن و سێ پیاو)

هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: نۆ حاڵەت (شه‌ش ژن و سێ پیاو)

هەژاری و بێکاری: شه‌ش حاڵەت (شه‌ش پیاو)

کێشەی دەروونی: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك پیاو)

جۆری خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: 13 حاڵەت (پێنج ژن و هه‌شت پیاو)

خواردنی حەب: سێ حاڵەت (یه‌ك ژن و دوو پیاو).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.