Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:22

زانکۆی سەلاحەدین کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند

کوردستان TV
100%


 
لە راگەیەنراوێكدا زانكۆی سەڵاحەدین  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاردراوە كە خوێندن لە 4/10/2020 دەستپێدەکات، سیستەمی ئاوێتە لە دەوامکردن لە ناو کەمپس و بەشێوەی یٔۆنلاین ئەنجامدەدرێت.


 راشیده‌گه‌یه‌نن سیستەمی میوانداری، لە ئەمڕۆوە کارایە، قوتابیان دەتوانن رێکارەکانی میوانداری بگرنە بەر بۆ گواستنەوەیان بۆ یٔەو زانکۆیانەی کە لە شارەکەیان ھەیە و ھەمان بەشی خۆێندنی ھەیە بە سیستەمی میوانداری


زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر قوتابیه‌ك ھەمان بەشی خوێندنی خۆی لە شارەکەی نەبو ئەوە بەشە ناوخۆێی پێ دەدرێت، بەڵام ئەو قوتابیانه‌ی لەو بەشەی لێی دەخوێنن  لە شارەکەیان ھەبێت و نەچنەوە بە میوانداری، بەشەناوخۆیی پێ نادرێت، ھەر قوتابیه‌ك تا 35 کم  لە ھەولێر دوربێت بەشەناوخۆیی پێ نادرێت بەڵام ئەگەر لە 40 كم زیاتر بو بەشەناوخۆیی پێدەدرێت.
 
ده‌شڵێت بابەتی ئامادەنەبون یاخود نەھاتن تا یٔێستا ھیچ میکانزمێک دیاری نەکراوە و بەرچاورونی تەواو نیە کە بە چ شێوەیەک ناھاتن ھەژمار بکرێ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.