وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاری دەربارەی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەییەوە دەردەكات و تێیدا ڕێگا دەدات كە ئەمساڵ دەرچوون دەبێت لە سیستمی (e-parwarda) وەك دەرچوو تۆمار بكرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئاگاداری گشت قوتابخانەو خوێندنگاكان دەكەینەوە ئەوانەی پۆلی 12ی ئامادەیان لە سیستەمی e-parwarda تۆماركردووە پێویستە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی دەرچوون لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی (2019-2020) ،لە ماوەی دوو رۆژدا تــــــــــــا رێكەوتی 25-9-2020دەبێت ئەو قوتابی و خوێندكارانە بكرێنە دەرچووی ئامادەیی لە سیستەمی e-parwarda بە پێچەوانەوە ئەگەر نەیكەن ئەوا داتا و زانیاری ئەو قوتابیانە هەمووی دەبێتە ئەرشیف واتا بە هیچ شێوەیەك گەرانەوەی نابێت.
سەبارەت بە هەنگاوەكانی تۆماركردنیش لە سیستمەكە رایگهیاندووه:
1-لەبەشی قوتابیان كلیك لەسەر كردارەكان بكە
2-حالەتی قوتابی هەڵبژێرە پاشان دەتوانی هەموو قوتابیان گەڕان بكەی ئەو قوتابیانەی دەرچوون لە حالەتی قوتابی بكرێتە دەرچووی ئامادەیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.