Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:04

سه‌باره‌ت به‌ تاپۆکردنی گه‌ڕه‌که‌ بێ تاپۆکان لیژنه‌ی باڵای تاپۆی گه‌رمیان کۆبووه‌وه‌ ‌

کوردستان TV
100%


سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی پرسی تاپۆی گه‌ڕه‌كه‌ بێ تاپۆكان، لیژنه‌ی باڵای تاپۆكردنی خانوبه‌ره‌ی گه‌رمیان له‌ دیوانی ئیداره‌ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌ یاسا به‌ركاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ تاپۆكردنی گه‌ڕه‌ك و خانووه‌ بێ تاپۆكان كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت بۆ راییكردنی كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ و پرۆسه‌ی تاپۆكردنی گه‌ڕه‌كه‌ بێ تاپۆكان له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا.

هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پشت به‌ستن به‌و یاسایه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ بۆ تاپۆكردنی گه‌ڕه‌كه‌ بێ تاپۆكان ده‌رچووه‌ میكانیزمی گونجاو دابنێن بۆ كاری تاپۆكردنیان.

هاوكات ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، هه‌ر یه‌كه‌ و سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاره‌كان خسته‌ڕوو و دواتر جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كان و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی له‌ پرسی تاپۆكردنی گه‌ڕه‌ك و خانووه‌ بێ تاپۆكان دێنه‌ پێشه‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.