Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:29

ناوى هەشت وەرزشوان لە لیستى کاریگەرترین 100 کەسایەتى 2020ى گۆڤارى تایم-دا هەیە

کوردستان TV
100%


ليستى "2020 Time 100" كە لە رێگەى دەنگدانى ئيديتۆر و خوێنەرەكانى گۆڤارى تايمى ئەمريكييەوە ئامادەدەكرێت ئاشكرا كرا. لەو ليستەى كە كەسايەتييەكانى بوارى زانست، هونەر، كار، سياسەت و وەرزشى تیادايە، ئەمساڵ ناوى هەشت وەرزشوانى لەخۆگرتووە.

لە وەرزشوانە ژنەكاندا ليستەكە ناوى هەريەك لە ياريزانى ژاپۆنيى تێنسى سەرزەوى نائۆمى ئۆساكا و ياریزانى ئەمريكيى گۆڕەپان و مەيدان، ئاليسەن فيلكس و ياریزانى ئەمريكيى تۆپى پێ، مێگان راپينۆ و ياريزانى ئەمريكيى تۆپى باسكەى، مايا مۆر تێدايە.

لە وەرزشوانە پياوەكانيشدا هەريەك لە شۆفێرى بەريتانيى فۆرمولا وەن، لويس هاميلتۆن، ياريزانى ئەمريكيى تۆپى پێى ئەمريكى، پاتريك ماهمۆس و ياريزانى يۆناني تۆپی باسكە، گيانيس ئانتيتۆكۆنۆمپۆ و ياريزانى پێشووى ئەمريكيى تۆپى باسكە، دواين وايد ناويان چووەتە ناو ليستەكە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.