Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:25

ڤیدیۆ .. چێلسی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بارنسلی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی چێڵسی سەركەوتنێكی گەورەی لە قۆناغی سێیەمی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ‌ بەدەستهێناو بە شەش گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی بارنسلی پلە یەكی میوانی بردەوە

 یاریزانانی چێڵسی بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو لە خولەكی نۆزدەدا، یاریزان تامی ئەبراهام گۆڵێكی بۆ یانە لەندەنیەكە تۆماركرد، پاشان كای هاڤێرتزی ئەڵمانی بلوزی لە خولەكی بیستوهەشت كردە خاوەنی گۆڵی دووەم و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو

لە گێمی دووەم و لە خولەكی 49 دا یاریزان ڕۆس باركلی گۆڵی سێیەمی چێڵسی بەدەستهێنا، دواتر كای هاڤێرتز هەردوو گۆڵی دووەم و سێیەمی خۆی و چوارەم و پێنجەمی تیپەكەی لە خولەكەكانی پەنجاوپێنج و شەستوپێنج تۆماركردو بووە هاتریكی یاری كە ئەمەش یەكەم هاتریكی یاریزانەكە بوو بە درێسی چێڵسی


 لە خولەكی 83دا، ئۆلیڤێ‌ جیرۆدی فەڕەنسی گۆڵی شەشەمی میواندارەكانی بەدەستهێنا كە ئەمەش كۆتایی كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە بوو، بەم بردنەوەش چێڵسی گەیشتە قۆناغی چوارەمی جامی كاراباو لەم قۆناغەش ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان تۆتنهام و لیتۆن ئۆرینت دەبێتەوە 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.