Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:30

له‌لالیگادا ریال مه‌درید ڕووبه‌رووی ریاڵ بێتس ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئامادەكاریەكانی یانەی ڕیال مەدرید بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی ڕیال بێتیسی میوانداری لە هەفتەی سێیەمی لالیگا بەردەوامە

 یاریەكە شەممەی داهاتوو لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارین بەڕێوەدەچێت، یەكەی مەشقی دوێنێ‌ ئێوارەی یانەی شاهانە هەواڵی دڵخۆشكەری بۆ زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەكە پێبوو، ئەویش گەڕانەوەی هەرچوار یاریزان ئیدین هازاردو فرانشیسكۆ ئیسكۆ و لوكاس ڤاسكێزو ماركۆ ئەسێنسیۆ بوو بۆ ڕاهێنانی بەكۆمەڵی میرێنگی، هەر چوار یاریزان پێكانیان چاك بۆتەوەو وادەی گەڕانەوەیان بۆ پێكهاتەی ڕیال و بەشداریكردنیان لە یاریەكانی تیپەكە نزیك بۆتەوە

 هاوكات هەردوو یاریزان ئیدێر میلیتاو و ماریانۆ دیاز هێشتا پێكانیان چاك نەبۆتەوەو ناتوانن بەشداری لە ڕاهێنانی بەكۆمەڵ بكەن و مەشقی تایبەت بە توانای جەستەیی ئەنجامدەدەن

جێگای باسە ڕیال مەدرید لە یەكەم یاری خۆی لە وەرزی نوێی لالیگاو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بێ‌ گۆڵ لەگەڵ یانەی ڕیال سۆسیدادی میوانداری یەكسان بوو 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.