راگهیاندنى قائیمقامیهتی سلێمانی بڵاوی كردهوه كه بە ھاوکاری ژمارەیەک کۆمپانیای کەرتی تایبەت لە سنوری شاری سلێمانی کەمپینی سەوزکردنی چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەردەوامەو وبەووردی چاودێری پاراستن و گەورەکردنی نەمامەکان دەکرێت.
رایدهگهیهنن ئەمرۆ ٢٤-٩-٢٠٢٠ لەدیوانی قائیمقامیەت كۆبوونهوهیهك بهرێوهچووه بۆزیاتر بەرەوپێشچونی کارەکانی سەوزکردنی چیای گۆیژە و کارەکانی کەمپینەکە تاوتوێ کرا کەلەئێستادا سەرجەم ئامادەکاریەکانی نەمام ڕواندن لەتەواوبوندایەو چاوەڕوانی وەرزی نەمان ڕواندن دەکەن بۆ سەوزکردنی چیاکە.
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: سوپاسی ھەمووئەو کۆمپانیایانە دەکەین کەھاوکارمانن بۆ کەمپینی سەوزکردنی چیای گۆیژەو داواش لەکۆمپاکانی تر دەکەین ھەریەک لەلای خۆیەوە ھاوکاربێت بۆ سەرخستنی ئەم کەمپینە.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی: بۆیەکەمینجارو بەھەوڵی ھەموو خەمخۆران توانیمان ئاو سەربخەین بۆ سەر چیای ئەزمەر کەئەم پرۆژەیە خزمەتێکی گەورە بەکەمپینەکە دەکات و تەواوکەری کەمپینەکە دەبێت لەئاودێری نەمامەکان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.