زه‌عفه‌ران یه‌كێكه له به‌هاراته به‌ناوبانگه‌كان و سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و هه‌روه‌ها بواری جوانكارییش هه‌یه. ئێمه‌ش گرنگترین ئه‌و سوودانه‌ت بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشی:
زه‌عفه‌ران چه‌ندین پێكهاته‌ی كیمیایی ڕووه‌كیی له‌خۆده‌گرێت، كه پارێزگاریی له ته‌ندروستی له‌ش ده‌كه‌ن و به‌گژ نه‌خۆشییدا ده‌چنه‌وه
به تامكردنی خواردن:
زه‌عفه‌ران چه‌ندین جۆر ڕۆنی سروشتیی تێدایه، بۆیه ئه‌گه‌ر بكرێته خواردنه‌وه، تام و بۆنه‌كه‌ی خۆش ده‌كات
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی:
له زۆربه‌ی وڵاتاندا زه‌عفه‌ران ته‌نیا وه‌ك به‌هارات سه‌یر ناكرێت، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانیش به‌كارده‌هێنرێت، به‌تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كانی ناو له ش
دژه خه‌مۆكی یه:
ئه‌م ڕووه‌كه چه‌ندین پێكهاته‌سوودبه‌خشی تێدایه كه كارده‌كه‌ن بۆ به هاوسه‌نگی ڕاگرتنی باری ده‌روونی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به خه‌مۆكیی و بارگرژیی ده‌روونی.
به‌سوده بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس:
زه‌عفه‌ران پرۆسه‌ی هه‌رسكردنی خۆراك ئاسان ده‌كات و ڕێگریی له سكچوون و قه‌بزی و گرژبوونی قۆڵۆن ده‌كات.
دروستكردنی خانی نوێی له‌ش:
به‌و پێیه‌ی زه‌عفه‌ران پۆتاسیۆمی تێدایه، ڕۆڵێكی زۆر ده‌بینێت له دروستكردنی خانه‌ی نوێ و چاككردنی خانه‌كانی دیكه
چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی یه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن:
هه‌روه‌ها پۆتاسیۆمی ناو زه‌عفه‌ران، واده‌كات خواردنی ئه‌و به‌هاراته په‌ستانی خوێن ڕابگرێت و ڕێگریی له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بكات.
دروستكردنی خرۆكه‌ی خوێن:
زه‌عفه‌ران له دروستبوونی هیمۆگلۆبینی خوێندا ڕۆڵێكی كارای هه‌یه، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن
ڕووخسار جوان ده‌كات:
سوودێكی دیكه‌ی زه‌عفه‌ران، بریتییه له جوانكردن و ناسكردنی پێستی ڕوخسار، هه‌ربۆیه له زۆربه‌ی تێكه‌ڵه گرانبه‌هاكانی جوانكارییدا به‌كارده‌هێنرێت
سپیكردنه‌وه‌ی پێست:
بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ڕوخسار و ده‌موچاوت به‌خێرایی سپی ببێته‌وه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له زه‌عفه‌ران و شیر دروستبكه و ده‌موچاوتی پێبشۆ.
ژێده‌ر: ده‌رمانخانه‌ى سلێمانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.