ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی چین ده‌ركه‌وت و به‌خێرایی به جیهاندا بڵاوبووه‌وه، تا ئێستا تووشی زیاتر له ٣٢ ملیۆن و ١٠٤ هه‌زار كه‌س بووه.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" نوێترین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای له جیهاندا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا، ٩٨٢ هه‌زار و ٤٧ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته، ٣٢ ملیۆن و ١٠٤ هه‌زار و ٢٤٨ كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٣ ملیۆن و ٦٨٥ هه‌زار و ٨٧٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و ٤٣٦ هه‌زار و ٣٢٤ تووشبووی دیكه‌ش چاره‌سه‌ریان به‌رده‌وامه.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه حه‌وت ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٥٥٣ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٦ هه‌زار و ٥٩٣ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه.
له دوای ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا تیایدا له ٣٠٠ هه‌زار تێپه‌ڕیوه به‌م شێوه‌یه‌یه:
هیندستان پێنج ملیۆن و ٧٣٢ هه‌زار و ٥١٨، به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ٦٢٧ هه‌زار و ٧٨٠، رووسیا یه‌ك ملیۆن و ١٢٢ هه‌زار و ٢٤١، كۆلۆمبیا ٧٨٤ هه‌زار و ٢٦٨، پێرو ٧٨٢ هه‌زار و ٦٩٥، مه‌كسیك ٧١٠ هه‌زار و ٤٩، ئیسپانیا ٦٩٣ هه‌زار و ٥٥٦، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٦٦٥ هه‌زار و ١٨٨، ئه‌رجه‌نتین ٦٦٤ هه‌زار و ٧٩٩، فه‌ڕه‌نسا ٤٨١ هه‌زار و ١٤١، چیلی ٤٤٩ هه‌زار و ٩٠٣، ئێران ٤٣٢ هه‌زار و ٧٩٨، به‌ریتانیا ٤٠٩ هه‌زار و ٧٢٩، به‌نگلادیش ٣٥٣ هه‌زار و ٨٤٤، سعوودیه ٣٣٢ هه‌زار و ٦٣٥، عێراق ٣٣١ هه‌زار و ٣٥٩، پاكستان ٣٠٨ هه‌زار و ٢١٧، توركیا ٣٠٨ هه‌زار و ٦٩ و ئیتاڵیا ٣٠٢ هه‌زار و ٥٣٧.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.