Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:30

عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ كه پێشووتر‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیرابووه‌ به‌ر.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی له‌ عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ كه پێشووتر‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیرابووه‌ به‌ر.

هاوكات له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق مۆڵه‌تی رێگه‌پێدانی گه‌شتی هێڵی ئاسمانی پاكستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو چه‌ند گه‌شتێك له‌ پاكستانه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی نه‌جه‌ف و به‌غدا ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی هێنانی زیاره‌تكارانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌شداریكردن له ساڵیادی‌ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن له‌ شاری كه‌ربه‌لا ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بوو له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵی هه‌واڵی سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاوی كردۆته‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا خشته‌ی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی نێوان نه‌جه‌ف و شاره‌كانی كه‌ڕاچی و لاهوڕ و ئیسلام ئاباد بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌. روونیشی كردۆته‌وه‌ حكومه‌تی عێراق رێگه‌نادات هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو یادی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن بكرێته‌وه‌ و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه‌ سنووردار ده‌كرێت و رێگه‌ به‌ چه‌ند گروپێكی دیاریكراو ده‌درێت به‌شداری تیادا بكه‌ن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.