وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کرودستان ڕەتدەکاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی كرودستان ڕەتدەكەینەوە، ئەم جۆرە پڕوپاگەندانە بێ بنەما و بێ بەڵگەن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە ئەو ژمارانەی حكومەتی هەرێم لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتەوە دەیانخاتەڕوو، لەلایەن دامەزراوەی دیلۆیتەوە بەشێوەیەكی بێلایەنانە وردبینییان بۆ دەكرێت و ڕاپۆرتەكانی دیلۆیت بۆ ڕای گشتی دەخرێنەڕوو.
دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌وت و غاز.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، له كۆتایی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، روونكردنه‌وه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان هه‌ردوولایه، كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنی راستگۆیی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات، و هه‌روه‌ها زامنكردن و رێزگرتن له ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌ردوولا به گوێره‌ی ده‌ستوور.
وەزیری دارایی عێراق، هەرێمی كوردستانی بەوە تۆمەتبار كردبوو، كە بووەتە سەرچاوەی بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.