سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د میرزا میرزا كرد، رایگه‌یاند: خوالێخۆشبوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌وه‌فای رێبازی كوردایه‌تی بوو، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان (محه‌مه‌د میرزا میرزا)مان بیست.
خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د میرزا میرزا پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌وه‌فای رێبازی كوردایه‌تی بووه و تاكۆتا ژیانی خۆی له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌یدا خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌رز و دڵسۆزانه بوو، بۆیه له‌ده‌ستدانی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د میرزا میرزا و ته‌واوی دۆست و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
24ـی ئەیلوولی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.