بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگه‌یاند" كاتژمێر 2 ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی گەشتێكی ئاسمانی نێوان هەولێر و تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كاتژمێر دووی ئەمشەو گەشتێكی ئاسمانی لە فرۆكه‌خانه‌ی سابوحه له ئەستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتیشی: هه‌ر ئه‌مشه‌و به پێچه‌وانه‌وه گه‌شتێكی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاتژمێر (سێ) بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سابوحه ئه‌نجام ده‌درێت.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، رایگه‌یاند: له 26 مانگ كۆمپانیای توركیش ئێرلاین گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات و به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ولێره وه بۆ ئهسنتبۆڵ گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتیشی: له سه‌ره‌تا مانگی داهاتووش چاوه‌ڕوانی خشته‌ی نوێ گه‌شته ئاسمانیهكانین، له نێوان هه‌ولێر و ئهسنتبوڵ.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.