Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:28

فراکسیۆنی پارتی: بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

 فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکەی فراكسیۆنى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان  لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.

ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێکی نیشتمانیی شکۆدارە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەرکەوتنی دا.

لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی ئەو ڕێیە دەبین کە ئەو بۆ گەلەکەی هەڵیبژاردووە، کۆڵنەدان و وەفای ئەو بۆ گەلەکەی دەنگی ئازادیخوازانی کوردی بە گوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی کوردستان، گەیاند.

ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەردەم شانازی بەو دەستکەوتە مەزنەی گەلەکەمان دەکەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەکەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەکەین.

سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی کاروانی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.